مۆڵەتی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن کۆتایی دێت
کۆمیسیۆن پێشتر ماوەی یەک مانگ (5-9-2019 تا 5-10-2019) بۆ لایەنە سیاسییەکان دیاری کردبوو، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، تۆمار بکەن.
نەوزاد خدر، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی رايگەیاند، ھاوپەیمانیی کوردستانی لە ھەوڵدایە لە نزیکترین کاتدا خۆی وەک قەوارەیەکی سیاسی، لە کۆمیسیۆن تۆمار بکات.
لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان ھاوپەیمانی کوردستانیانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە و سەڵاحەدین پێک هێنا، کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە مانگی نیسانی 2020 بەڕێوە بچێت.
باسنيوز