خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا دەستی پێ کردەوە
لە بەغدای پایتەختی عێراق، خۆپیشاندانی هاوولاتییان دەستی پێ کردەوە.
رۆژی سێشەممە1-10-2019، هەزاران هاووڵاتیی عێراقی دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و بێکاریی گەنجان، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانیان رێک خست.
بەپێی دوایین ئامار، بەهۆی دروستبوونی گرژی و پێکدادانی بەشێک لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، کەسێک کوژراوە و 200 کەسیش بریندار بوون، کە 40 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-10-2019، ژمارەیەک هاووڵاتیی لە ناوچەی شەعب لە باکووری بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و تایەی ئۆتۆمبێلیان لەسەر شەقامەکان سووتاند.
هەر ئەمڕۆ لە ترسی دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک شەقامی بەغدایان داخست.
باسنيوز