هۆشیار زێباری: ئەگەری هەیە خۆپێشاندانی بەغدا پارێزگاکانی تریش بگرێتەوە
زێباری لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی"خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و ئەو توندوتیژیانەی کە ڕوویاندا خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ حکوومەتەکەی عادل عبدلمەهدی ئەگەر حکومەت بەرەنگاری گەندەڵی نەبێتەوەو کێشەکانی خزمەتگوزاری و بێکاری چارەنەکات و توڕەیی خەڵک دانەمرکێنێتەوە، ئەگەری هەیە خۆپیشاندانەکان پارێزگاکانیتریش بگرێتەوە".
هۆشیار زێباری دەشڵێ: "هێشتا درەنگ نییە، بەڵکو سەرکردایەتیکرنی پێویستە".
ڕۆژی سێشەممە 1-10-2019 لە شارەکانی بەغدا، میسان، بەسرە و چەند شارێکی دیکە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاریی گەنجان و گەندەڵی، خۆپێشاندانی بەفراوانی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو و لە ئەنجامی پێکهەڵبژانی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێوارەی هەمان ڕۆژ سێ کەس کوژران و زیاتر لە ٦٠ کەسیش برینداربوون کە لە نێویاندا کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان هەن.
باسنيوز