هۆشیار زێباری: ئەگەری هەیە خۆپێشاندانی بەغدا پارێزگاکانی تریش بگرێتەوە

 هۆشیار زێباری: ئەگەری هەیە خۆپێشاندانی بەغدا پارێزگاکانی تریش بگرێتەوە
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانی ڕۆژی سێشەممەی هاووڵاتیان لە بەغدا، هۆشداری دەدات کە پارێزگای دیکەش بگرێتەوە.



زێباری لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی"خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و ئەو توندوتیژیانەی کە ڕوویاندا خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ حکوومەتەکەی عادل عبدلمەهدی ئەگەر حکومەت بەرەنگاری گەندەڵی نەبێتەوەو کێشەکانی خزمەتگوزاری و بێکاری چارەنەکات و توڕەیی خەڵک دانەمرکێنێتەوە، ئەگەری هەیە خۆپیشاندانەکان پارێزگاکانیتریش بگرێتەوە".



هۆشیار زێباری دەشڵێ: "هێشتا درەنگ نییە، بەڵکو سەرکردایەتیکرنی پێویستە".



ڕۆژی سێشەممە 1-10-2019 لە شارەکانی بەغدا، میسان، بەسرە و چەند شارێکی دیکە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاریی گەنجان و گەندەڵی، خۆپێشاندانی بەفراوانی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو و لە ئەنجامی پێکهەڵبژانی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئێوارەی هەمان ڕۆژ سێ کەس کوژران و زیاتر لە ٦٠ کەسیش برینداربوون کە لە نێویاندا کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان هەن.








باسنيوز
Top