عادل عەبدولمەهدی: هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە

عادل عەبدولمەهدی: هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان لە بەغدا و شارەکانی دیکە تێکداوە.

دوێنێ سێشەممە خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف و چەند ناوچەیەکی دیکە بەڕێوەچو بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ رایگەیاند، "خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە و دروشمی وایان بەرزکردوەتەوە کە سزای یاسایی لەسەرە".

بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەقۆ و شوشەی ئاگردارەوە هێرشییان کردوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان


ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەقۆ و شوشەی ئاگردارەوە هێرشییان کردوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیشیدا وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکبێنێت.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێدا دو کەس گیانیان لەدەستدا و 200 کەسی دیکەش برینداربون کە 40 کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانن و زیاتر لە 40 کەسیش دەستگیرکراون.






خەندان
Top