عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایی كۆنسوڵگەی خۆی لە ئێران داخست
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە كە كاركردنی كۆنسوڵگەی مەشهەدی راگرتووە، ئەمەش دوابەدوای ڕووداوێكی دەستدرێژی بۆ سەر دوو دیبلۆماتكاری عێراقی لەو كۆنسوڵگەیەدا.
گوتەبێژێك بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای كردووە كە محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوە بڕیاری راگرتنی كارەكانی كۆنسوڵگەی مەشهەدی داوە.
جێی باسە دوو فه‌رمانبه‌ری كۆنسوڵگەكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه له شاری مه‌شهه‌د رووبه‌ڕووی سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانیكردن بوونه‌وه، عێراقیش به‌و مه‌رجه بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگەكە دەدات، كه كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێبووردن بكات.
باسنيوز