لە بەغدا و چەند شارێک خۆپیشاندان دژی حکوومەت ئەنجام دەدرێت

 لە بەغدا و چەند شارێک خۆپیشاندان دژی حکوومەت ئەنجام دەدرێت


لە بەغدای پایتەختی و چەند شارێکی عێراق، خۆپیشاندان دژی حکوومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت.

خۆپیشاندانەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 1-10-2019 هاوکات لە بەغدا، میسان، بەسرە و چەند شارێکی دیکە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، بێکاریی گەنجان و گەندەڵی، ئەنجام دران.

هەزاران هاووڵاتیی بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریر کۆ بوونەتەوە و بەشێکیان بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا چوون، کە زۆرینەی باڵیۆخانەی وڵاتان و فەرمانگەکانی حکوومەتی عێراقی لێیە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی ئەمنیی زۆر لە بەغدا و شارەکانی دیکە بە مەبەستی رێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری خۆپیشاندانەکان، بڵاو کراونەتەوە.




باسنيوز
Top