پەرلەمانتارێک رەخنە لە سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ واست دەگرێت
پەرلەمانتارێکی عێراقی رەخنە لە سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ پارێزگای واست دەگرێ و رایدەگەیەنێت، ”وەک پارێزگایەکی وڵاتەکەی هەژماری دەکات“.
ئەحمەد جبوری، پەرلەمانتاری عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، عێراقییەکان توانای بەڕێوەبردنی زیارەتی چلەی شیعەکانی هەیە.
ئەحمەد جبوری هەروەها رایگەیاندووە، عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی عێراق، کە سەردانی پارێزگای واستی کردووە، یان خۆی وەک وەزیرێکی عێراقی هەژمار کردووە، یان پارێزگای واستی وەک پارێزگایەکی وڵاتەکەی هەژمار کردووە.
عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی یەکشەممە 29-9-2019 بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێرانی، گەیشتە واست.
دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییە عێراقییەکانی نزیک لە ئێران دەستیان بەسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و سەرکردە سوننییەکان باس لەوە دەکەن، کە دوای 2003، عێراق بە تەواوی کەوتووەتە ژێر رکێفی ئێران.
باسنیوز