سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا بە کوردستان24ی راگەیاند: "بڕیاره سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لە کۆتایی ئەمساڵ سەردانی عێراق بکات، تا ئێستا لە سەردانەکەدا تەنیا بەغدا یەکلا بووەتەوە".
راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەشدا خواستی ئەوەمان ھەیە سەردانەکە چەند شارێکی دیکەش بگرێتەوە، لەوانە موسڵ و کەرکوک و ھەولێر و بەسرە و سلێمانی. ئەمەش له داھاتوودا بە تەواوی یەکلایی دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، وەک دەزانن ھێڵی نەوتی کەرکوک جەیھان تا ئێستا لەکارکەوتووە و ئێمە و عێراقیش دەمانەوێ دووبارە بیخەینەوە کار و بگرە ھێڵەکە گەورەتر و فراوانتر بکەین چونکە نەوتی كەرکوک بۆ تورکیا و بۆ جیھانیش زۆر گرنگە.
لەبارەی دەروازەکە، باڵیۆزەکەی تورکیا گووتی: "تورکیا دەیەوێ دەروازەی دووەمی سنووری لەگەڵ عێراق ھەبێ دەروازەکە لە ناوچەی ئۆڤاکۆی دەبێت لە نزیک سلۆپی کە لە دیوی عێراق بەرامبەر فیشخابورە".
روونیشکردەوە، لەگەڵ عێراق قسەمان کردووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا پێویستە وەک ھەر کارێکی دیکە لەم پرسەشدا لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ و ھەماھەنگی ھەبێت چونکە دەمانەوێ بەزوویی ئەو پرۆژەیە بکەوێتە سەرپێ.
K24