ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌ راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقدا ده‌كێشێت

ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌ راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقدا ده‌كێشێت
موه‌فه‌ق روبه‌یعی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له‌ له‌نده‌ن تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه‌ و ئۆتۆمبێلێك خۆی پێدا ده‌كێشاوه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیاش تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

روبه‌یعی ته‌مه‌ن 71 ده‌ڵێت: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌م شكاوه‌، 8 په‌راسووی لای راستی سینگم شكاوه‌ و لای چه‌پیشم ئازاری زۆره‌ و كوتراوه‌".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "تیمی پزیشكی توانیوویانه‌ خوێنێ نیوه‌ی لای راستی سینگم پاككه‌نه‌وه‌ و سی لای راستم 95% باش بووه‌ و كارده‌كاته‌وه‌، له‌ كاتێكدا به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ له‌ كاركه‌وتبوو، ئێستا پزیشكه‌كان سه‌رنجیان خستووه‌ته‌ سه‌ر كێشه‌ گه‌وره‌كه‌ و ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی ئه‌و ئازاره‌ تونده‌ بكه‌ن كه‌ ناو به‌ناو جه‌سته‌م داده‌گرێت".

روبه‌یعی گوتوویه‌تی: "مه‌ترسی سه‌ر ژیانم تێپه‌ڕیوه‌، ئێستا به‌ته‌واوه‌تی هۆشم بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و پشت به‌خوا و به‌ نزای دڵسۆزان چاك ده‌بمه‌وه‌".



موه‌فه‌ق روبه‌یعی یه‌كه‌م كه‌س بوو دوای رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی وه‌رگرت، پێش چه‌ند ساڵێكیش گووتی: "هێشتا ئه‌و حه‌بله‌ی لای خۆی پاراستووه‌ كه‌ سه‌دام حسێنی پێ له‌ سێداره‌درا.

روبه‌یعی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیبوو به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ مه‌یدانی سیاسی عێراق و گووتی: "ململانێی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بین زیان به‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌گه‌یه‌نن، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان به‌ زمانی توندوتیژی قسه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌ رێگای هێز بگه‌نه‌ ئامانجه‌ سیاسییه‌كانیان.






K24 - هه
Top