چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی لادانی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق، دانانی كه‌سێكی تر كه نزیكه له ئێرانه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه، ئامانجی ئه‌و سه‌ركردانه، دانانی كه‌سێكه له جێگه‌ی ساعدی، كه نزیك بێت له ئێران و بڕیاره‌كانی تاران جێبه‌جێ بكات.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه "دوو سه‌ركرده‌ی دیاری حه‌شد شه‌عبی، گوشاره‌كانیان بۆ لادانی ساعدی چڕكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه، لادانی ساعدییه و دانانی كه‌سێكی نزیك له ئێرانه، به‌م هه‌نگاوه‌ش چیدیكه ئه‌و هێزه نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م كه‌تیبه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه بڕیاره‌كه مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌تیش كه بڕیاره‌كه پاكتاوكردنی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه ده‌گرێته‌وه كه له واشنتن نزیكن.
ساعدی پێشتر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و نازانێت هۆكاری بڕیاری لادانه‌كه‌ی له‌و پۆسته چییه و بۆچی ده‌گوازرێته‌وه ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری و گوتی: "ئێمه له ریزی سه‌ربازین، هه‌ر بڕیارێك بدرێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته بڕیاره‌كان له ئاست قه‌باره‌ی قوربانیدانه‌كان بن".
بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به دوورخستنه‌وه‌ی لیوا روكن ساعدی، تووڕه‌یی زۆری شه‌قامی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه و نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر بڕیاره‌كه دانراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش به ناوونیشانی "هه‌موومان ساعدی-ن" هه‌ڵمه‌تی پشتیوانی بۆ ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ستیپێكردووه.
تا ئێستاش دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، هیچ لێدوانێكی له باره‌ی ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و جۆره نه‌داوه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسه‌كه، هه‌ندێك پێیانوایه، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ساعدی، ته‌نها تۆڵه‌كردنه‌وه و پاكتاوكردنی ناوخۆییه.
غالب شابه‌نده‌ر، چاودێری سیاسیش وایده‌بینێت، بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، "دوایین خه‌نجه‌ره له سینگی عێراق و سه‌ره‌تای له‌ناوبردنی سوپای عێراق و راده‌ستكردنیه‌تی به فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان".
ساعدی، له ماوه‌ی شه‌ڕی داعش، به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه بووه و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی عێراقی كردووه له ئازادكردنه‌وه‌ی تكریت و بێجی له ساڵی 2015، فه‌للووجه له 2016، له سه‌ره‌تای 2017شدا كرایه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاری مووسڵ، كه هه‌ندێك به "ئایكۆنی سه‌ركه‌وتنی" ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی داده‌نێن.
پێشتریش له چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بووه، چ له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، یان به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ناس، دوای بڕیاری لابردنیشی، چالاكوانان داوای خۆپیشاندانی فراوان ده‌كه‌ن له دژی بڕیاره‌كه.
ساعدی به‌كالۆریۆسی له به‌شی فیزیای زانكۆی مووسڵ ته‌واوكردووه، دواتریش به پله‌ی ملازمی دوو، كۆلێژی سه‌ربازی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
K24 -