دۆشەکەکانی گەورەترین نەخۆشخانەی بەغدا دەدزرێن

دۆشەکەکانی گەورەترین نەخۆشخانەی بەغدا دەدزرێن
گرتەیەکی ڤیدیۆیی خراپیی دۆخی نەخۆشخانەکانی بەغدای پایتەختی عێراق بڵاو دەکرێتەوە.

هاووڵاتییەکی عێراقی گرتەکەی تۆمار کردووە و تێیدا دردەکەوێ، دۆشەکەکانی سەر قەرەوێڵەکانی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی، گەورەترین نەخۆشخانەی شاری سەدر لەبەغدا، دزراون.

ئەگەرچی ساڵانە حکوومەتی عێراق بودجەیەکی زۆر بۆ وەزارەتی تەندروستی دابین دەکات، بەڵام بەهۆی گەندەڵیی و رێگریی گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان، پارەکە بە هەدەر دەچێت و دەدزرێت.

پێشتریش بەهۆی رێگریی گرووپە سیاسیی و میلیشیا چەکدارییەکان و دەستوەردانەکانیان لە کاروباری وەزارەتی تەندروستی، رۆژی 15-9-2019 عەلا عەلوان، وەزیری تەندروستیی عێراق دەست لەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند.











باسنيوز
Top