چوار وەزیری عێراق دەگۆڕدرێن
میساق حامدی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، هەردوو هاوپەیمانێتی فەتح و سائیرون، لەسەر گۆڕینی چوار وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی رێککەوتن، کە بریتین لە وەزیرانی کشتوکاڵ، کارەبا، تەندروستی و پەیوەندییەکان.
ئەو پەرلەمانتارەی فەتح ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سائیرون سەرەتا لەگەڵ رووخانی حکومەتدا بوو، بەڵام دواتر لەگەڵ ئێمە هاتە سەر ئەو بڕوایەی لەبری ئەم هەنگاوە، کە پرۆسەی سیاسی دەگەڕێنێتەوە خاڵی سەرەتا، چەند وەزیرێک بگۆڕدرێن.
لە 12/05/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و تاکو ئێستاش بە تەواوی کابینەی حکوومەت بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی پێکنەهێنراوە.
K24