باڵیۆزی عێراق لە ئێران: سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناڕەوایە، عێراق بەشێكە له ئێران

باڵیۆزی عێراق لە ئێران: سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناڕەوایە، عێراق بەشێكە له ئێران
اڵوێزی عێراق لە ئێران رایگەیاند، سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە تێروانینی عێراق ناڕەوایە، هەر ئەوەش بوەتەهۆی زیادکردنی فشار لەلایەن ئەمریکاوە بۆسەر وڵاتەکەی.

عێراق دانی بەوەدانەناوە کە سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران رەوایە


بەپێی ئاژانسی تەسنیم-ی ئێرانی سەعد جواد، باڵوێزی عێراق لە ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندوە، "عێراق دانی بەوەدانەناوە کە سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران رەوایە، هەر ئەمەش هۆکاری زیادکردنی فشارە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر عێراق و وڵاتانی دیکەی عەرەبی".

بەهۆی سزا ئابوریە توندەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کێشەی بازرگانی لەنێوان هەردو وڵاتدا دروستبوە


ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی سزا ئابوریە توندەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کێشەی بازرگانی لەنێوان هەردو وڵاتدا دروستبوە، کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق هەبوە".

بەغدا پلانی بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە داناوە و بانکی مەرکەزی هەردو وڵات لەوبارەیەوە گفتوگۆیانکردوە


لەبارەی قەرزەکانی سەر وڵاتەکەی باڵیۆزی عێراق لە ئێران وتی، "بەغدا پلانی بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە داناوە و بانکی مەرکەزی هەردو وڵات لەوبارەیەوە گفتوگۆیانکردوە".

بەبڕوای باڵوێزی عێراق لە ئێران، چارەسەرێکی دیکەی هەیە بۆ بەردەوامیدان بە بازرگانییەکانی نێوان هەردو وڵات، ئەویش بە بەکارهێنانی دیناری عێراقی یان هەر جۆرە دراوێکی دیکە لە جیاتی دۆلاری ئەمریکی.

لە مانگی شوباتی رابردودا، بانکی ناوەندی ئێران پلانێکی بۆ بەردەوامیدان بە بازرگانی نێوان عێراق و ئێران خستەڕو


لە مانگی شوباتی رابردودا، بانکی ناوەندی ئێران پلانێکی بۆ بەردەوامیدان بە بازرگانی نێوان عێراق و ئێران خستەڕو، بە بەکارهێنانی دیناری عێراقی لە مامەڵە بازرگانییەکانی نەوت و گازدا لەگەڵ عێراق.

لە ماوەی رابردودا محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبو، عێراق ناتوانێت بەهۆی سزا ئابوریە سەپێنراوەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوانیان بپچڕێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردبو، بەهای بازرگانی نێوان عێراق و ئێران ساڵانە دەگاتە 12 ملیۆن دۆلار.




خەندان
Top