سێ خولە پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای نەوت و گازی پەسەندنەکردووە
لە ساڵی 2007 بۆ یەکەمجار پرۆژەکە رەوانەی پەرلەمان کرا، بەڵام لەلایەن هاوپەیمانی کوردستانییەوە رەتکرایەوە، بەهۆی ئەوەی لە ماددەی دەستووری 112ـی عێراقدا هاتووە: ئیدارەدان و سەرپەرشتیکردنی بیرەنەوتەکانی عێراق دەبێت بە هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بێت، بەڵام لە پرۆژە یاساکەدا تەنها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی سەرپشککردبوو لە ئیدارەدانی بیرە نەوتەکان.
كورد مادده‌ی 112ـی ده‌ستووری كردووەته بنه‌مای رێکكه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان دژبه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن لەوەی ده‌سەڵاتی له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وتدا هه‌بێت، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان پێیان وایه مادده‌ی 112ـی ده‌ستوور باس له‌وه ناكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ مافێكی به‌سه‌ر ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت هەبێت له عێراق.
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیکمە رایدەگەیێنێت "كێشه‌ی زۆر هه‌یه له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌سه‌ند نه‌كردنی ئه‌و یاسایه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت و نه‌وت ده‌رده‌هێندرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی و كۆمپانیای سۆمۆ به نا ده‌ستووری دادەنرێت، کێشەکان بەهۆی پەسەند نەکردنی ئەو یاسایە کەڵەکە بوون".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی خۆیان به‌میانڕه و داده‌نێن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هاوپه‌یمانی سائیروون، هۆكاری په‌سه‌ند نه‌كردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێتەوە زیاتر له ساڵێکە هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یان نه‌كردووه.