ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێک پەسند دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێک پەسند دەکات
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی پەسەندکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا عادل عەبدولمەهدی باسی لە ئەنجامی سەردانەکەیانی کردووە بۆ وڵاتی چین. دواتریش چەند بڕیار و راسپاردەیەک پەسەندکران.

ئەو بڕیار و راسپاردانەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسندیکردن:

پێکهێنانی لیژنەی باڵای دروستکردنی قوتابخانەکان.

فرۆشتنی کەرەستە و کەلوپەلە لەکارخراوەکانی دەزگای ناوەندی ئامار بەبێ زیادکردنی ئاشکرا.

پرۆژە یاسای چوونی عێراق بۆ نێو رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە رێکخستنی کەشتییەکان.

پەسندکردنی راسپاردەکانی تایبەت بە وەزارەتی پیشەسازیی و کانزاکان بۆ پاراستنی بەرهەمی کیسی پلاستکی زبڵ و خاشاک.

پرۆژە یاسای چوونەی عێراق بۆ نێو رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرپرسیاریەتی مەدەنی لە زیانی پیسبوون بە سووتەمەنی زەیتی ساڵی 2001.
Top