موقتەدا سەدر بە دوای ئەدمینەکانی فەیسبووکدا دەگەڕێت

موقتەدا سەدر بە دوای ئەدمینەکانی فەیسبووکدا دەگەڕێت
رێبەری رەوتی سەدر بە دوای ئەدمینەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا دەگەڕێ و 11 مەرج بۆ وەرگرتنیان دادەنێت.

ئەو ئەدمینانەی وەردەگیرێن دەبنە ئەندامی (کۆمەڵگەی ئەدمینە نیشتمانییەکان)، کە پرۆژەیەکی چاکسازیی رەوتی سەدرە و موقتەدا سەدری رێبەری ئەو رەوتە، سەرپەرشتی دەکات.

ئەو کەسانەی لەو کۆمەڵگەیەی موقتەدا سەدر وەردەگیرێن، دەبێ ئەم 11 مەرجەیان تێدا بێ:

- رێگاپێدان لە نووسینگەی موقتەدا سەدر وەربگرێت.

- میساقی ئەدمینی راستگۆ واژۆ بکات.

- لە راستی و راستگۆیی لا نەدات و هێڵی سوور بن بۆی.

- چاکسازیخواز بێت.

- خاوەن قەڵەم و بیر و زەوقێکی جوان بێ.

- پێش بڵاوکردنەوەی بابەت، راوێژ بە سەرپەرشتیاران بکات.

- پابەند بێ بە سیاسەت و هێڵە گشتییەکانی رەوتی سەر.

- بەرپرسیارێتیی بابەتە بڵاوکراوەکانی خۆی هەڵبگرێت.

- بە بەڵگە و سەرچاوە بابەتەکان بڵاو بکاتەوە.

- هەر بابەتێک بەڵگەی ئاینی تێدا بێ، بۆ موقتەدا سەدری بنێرێت پێش بڵاوکردنەوەی.

- مانگانە خاوەنی دە باشترین بابەتەکان لەلایەن سەدرەوە خەڵات دەکرێن.













باسنيوز
Top