موقتەدا سەدر بە دوای ئەدمینەکانی فەیسبووکدا دەگەڕێت
ئەو ئەدمینانەی وەردەگیرێن دەبنە ئەندامی (کۆمەڵگەی ئەدمینە نیشتمانییەکان)، کە پرۆژەیەکی چاکسازیی رەوتی سەدرە و موقتەدا سەدری رێبەری ئەو رەوتە، سەرپەرشتی دەکات.
ئەو کەسانەی لەو کۆمەڵگەیەی موقتەدا سەدر وەردەگیرێن، دەبێ ئەم 11 مەرجەیان تێدا بێ:
- رێگاپێدان لە نووسینگەی موقتەدا سەدر وەربگرێت.
- میساقی ئەدمینی راستگۆ واژۆ بکات.
- لە راستی و راستگۆیی لا نەدات و هێڵی سوور بن بۆی.
- چاکسازیخواز بێت.
- خاوەن قەڵەم و بیر و زەوقێکی جوان بێ.
- پێش بڵاوکردنەوەی بابەت، راوێژ بە سەرپەرشتیاران بکات.
- پابەند بێ بە سیاسەت و هێڵە گشتییەکانی رەوتی سەر.
- بەرپرسیارێتیی بابەتە بڵاوکراوەکانی خۆی هەڵبگرێت.
- بە بەڵگە و سەرچاوە بابەتەکان بڵاو بکاتەوە.
- هەر بابەتێک بەڵگەی ئاینی تێدا بێ، بۆ موقتەدا سەدری بنێرێت پێش بڵاوکردنەوەی.
- مانگانە خاوەنی دە باشترین بابەتەکان لەلایەن سەدرەوە خەڵات دەکرێن.
باسنيوز