پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات

پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەم هەفتەیە یاسای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

کەریم محەمەداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، زۆرینەی کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمان لەگەڵ دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکان لە عێراق.

گوتیشی، پەرلەمانتاران واژۆیان کۆکردووەتەوە و گوشاریان خستووەتە سەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا یاسای دەرچوونی هێزەبیانییەکان پەسەند بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەیە پرسی دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا دەخرێتە ناو خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان.




K24
Top