دوای سەردانێکی چین، عادل گەڕایەوە بەغدا

دوای سەردانێکی  چین، عادل گەڕایەوە بەغدا


سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای سەردانێکی بۆ کۆماری میللی چین، گەڕایەوە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی.

رۆژی پێنجشەممە 19-9-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، گەیشتە چین.

لە دوا رۆژی سەردانەکەدا، عادل عەبدولمەهدی هەشت گرێبەست و رێککەوتنی لێک تێگەیشتنی لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە، پەیوەندییەکان، رۆشنبیری، پەروەردە و پەیوەندییە دەرەکییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین واژۆ کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی عەبدولمەهدی، شاندە باڵاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2019، گەڕاوەتەوە و گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

شاندەکە سێ بەرپرسی کورد لە حکوومەتی عێراق و سێ پارێزگاری هەرێمی کوردستانیش لەخۆ گرتبوو، کە بریتی بوون لە؛

- فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق

- بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردەنەوەی عێراق

- ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە چین

- فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر

- هەوڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی

- فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک








باسنيوز
Top