"هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچەی پێشمەرگە دەگەنە رێککەوتن"
له‌مباره‌یه‌وه عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، حكوومەتی عێراق بیانوو بۆ نەناردنی ئەو پارەیە دێنێتەوە و دەڵێت: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق داوای لیستی ناوی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوە، ئەم داواکاریەش یاسایی نییە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هۆكارێكی دیكه‌ی نەناردنی بودجەی پێشمەرگە دەگەرێتەوە بۆ رێگرییه‌كانی بەشێك لە فراکسیۆنە شیعە و سونەکانی عێراق.
گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری تەواوی کێشەکان دەستی پێکردوە و هەردوولا له‌سه‌ر رێكکارەکانی ناردنی مووچەی پێشمەرگە بەردەوامن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ناسر هه‌ركی، ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای دەکات، هەردوو شاندی هەولێر و بەغدا بەم نزیکانە دەگەنە رێککەوتن، یەکێك لەو رێکەوتنانەش له‌سه‌ر ناردنی مووچەی پێشمەرگەیە.
بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2019، دەبێت حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراق مانگانە بڕی 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نەناردووه، ئەگەر حكوومەتی عێراق ئەو پارەیە بۆ پێشمەرگە بنێرێت، حکوومەتی کوردستان دەتوانێت مووچەی پێشمەرگە هاوتای مووچەی سوپای عێراق بکات.