ئەکرەم تەرزی، پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی عێراق : داوای پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار دەکەين
سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و تورکمانەکانی عێراق داوای پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-9-3019، فەوزی ئەکرەم تەرزی، پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق مافی نیشتمانی، نەتەوەیی و بەرکەوتەی هەڵبژاردنی تورکمانەکانە.
فەوزی ئەکرەم داوای لە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار بدات بە تورکمانەکان، کە ”نەتەوەی سێیە،من لە عێراق“.
ئەو سیسەتمەدارە تورکمانە هەڕەشەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو پۆستە بە تورکمانەکان نەدرێ، ئەوا ”رێگای یاسایی، دەستووریی و ئیداری دەگرینە بەر“.
پێشتریش نوری مالیکی، پەرلەمانتاری عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داوای کردبوو پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، پێ بدرێت.
داواکردنی ئەو پۆستە لەلایەن نوری مالیکی و تورکمانەکانەوە لەکاتێک دایە، بەپێی دەستووری عێرق، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و جێگرەکانی سنووردار کراون و زۆرتر خۆیان لە تەشریفاتی دەبیننەوە.
باسنیوز