نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی "رووداوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌" ده‌دات

نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه‌ شانده‌ باڵاكه‌ی عێراق له‌ چین تووشی هیچ رووداوێكی مه‌ترسیدار بووبن.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ وێبسایتی رووسیه‌لیه‌ومی راگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ شاندی باڵای عێراق له‌ چین به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، "دووچاری رووداوی مه‌ترسیدار بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌ و شتێكی وا نه‌بووه‌ جێگه‌ی سه‌رنج بێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، له‌ كاتی رۆیشتنی كاروانی شانده‌كه‌ به‌سه‌ر پردی هایوان، با و باران ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌شوهه‌وای چین ئاساییه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ شانده‌كه‌ تووشی مه‌ترسی نه‌بووه‌".

له‌ دوێنێوه‌ میدیا عێراقییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌و شانده‌ باڵا عێراقییه‌ له‌ چین، له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دا بوونه‌ به‌هۆی باران و هه‌وره‌تریشقه‌، له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ درێژترین پرده‌كانی چین و جیهان، به‌ڵام نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.





K24 -
Top