%36ـی بەرنامەی کاری حکوومەتی عێراق جێبەجێ کراوە
رائید فەهمی، پەرلەمانتار و ئەندامی لێژنەی چاودێریی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکوومەتی عێراق، رایگەیاندووە، دەستکەوتەکان و کارە جێبەجێکراوەکانی بەرنامەی کاری حکوومەت بە راپۆرتێک، دەخەنە بەردەم پەرلەمان.
رائید فەهمی رەتی کردووەتەوە حکوومەت %80 بەرنامەکەی خۆی جێبەجێ کردبێ وەک حکوومەت بانگەشەی بۆ دەکات و رایگەیاندووە، چەندین بوار هەن، حکوومەتی عێراق تا ئێستا کاری لەسەر نەکردوون.
ئەو ئەندامەی لێژنەی چاودێریی جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکوومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکوومەت %36ـی بەرنامەی کاری خۆی، جێبەجێ کردووە.
باسنيوز