پەرلەمانتارێک تەقەمەنی بەسەر دانیشتووانی چەند گوندێکدا دابەش دەکات
عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ژمارەیەک گوندی سنووری پارێزگای دیالە بە تەقەمەنیی کەم رووبەڕووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەبنەوە.
عەبدولخالق عەزاوی هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی نەبوونی سوپا و هێزە عێراقییەکان لەو ناوچانە، بڕیاری داوە تەقەمەنی و فیشەک بکڕێ و بەسەر دانیشتووانی ئەو گوندانەدا، دابەشی بکات.
گوندەکان کەوتوونەتە سنووری شارەدێکانی عوزێم و جەلەولا لە سنووری پارێزگای دیالە.
باسنيوز