ئایەتوڵڵایەکی ئێرانی: عێراق و چوار وڵاتی عەرەبی خاکی ئێمەن

 ئایەتوڵڵایەکی ئێرانی: عێراق و چوار وڵاتی عەرەبی خاکی ئێمەن


ئایەتوڵڵایەکی ئێرانی رایدەگەیەنێت، رووبەری خاکی وڵاتەکەی عێراق و چوار وڵاتی دیکەی عەرەبیش لەخۆ دەگرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فرانس پرێس)، ئایەتوڵڵا ئەحمەد عەلەم هودا، ئیمام جومعەی شاری مەشهەی ئێرانی رایگەیاندووە، رووبەری خاکی ئێران تەنیا ئەو سنوورە نییە، کە بە دەوری ئێراندا کێشراوە.

ئایەتوڵڵا ئەحمەد عەلەم هودا هەروەها رایەگەیاندووە، بەهۆی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن، حەماس و جیهادی ئیسلامی، حزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیا شیعەکانی سەر بە رژێمی سووریا، هەر پێنج وڵاتی عێراق، یەمەن، فەلەستین، لوبنان و سووریا بەشێکن لە رووبەری ئێران.

ئەو گرووپ و میلیشیایانە، بە هاوکاریی سوپای پاسدارانی ئێران دروست کراون و چەکی بەهێزیان پێ دراوە و زۆرینەشیان بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بڕیار و رێنمایی لە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران وەردەگرن.






باسنيوز
Top