پەرلەمانی عێراق حەوت پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات
پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی حەوت پرۆژەیاسا دەکات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ بەشێکیان دەکات.
بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 4ـی ئاسایی خۆی ساز بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەنگ لەسەر چوار پرۆژەیاسا دەکرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ دوو پرۆژەیاسا دەکرێت، جگە لە گفتوکۆردن لەباردی پێشنیازی بیمەی تەندروستی.
باسنيوز