عێراق لەبارەی چوونە ناو هاوپەیمانییە نوێیەکەی کەنداو بەیاننامەیەک دەردەکات

عێراق لەبارەی چوونە ناو هاوپەیمانییە نوێیەکەی کەنداو بەیاننامەیەک دەردەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی چوونە ناو هاوپەیمانییە نوێیەکەی کەنداوی عەرەبی، بەیاننامەیەک دەردەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-9-2019، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی لە ئەستۆی وڵاتەکان خۆیانە.

هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتی کردووەتەوە بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی.

لەکاتێکی زووتری ئەمڕۆدا، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، وڵاتەکەی بڕیاری داوە بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە کەنداوی عەرەبی.

پێشتر لە رۆژی چوارشەممە شانشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیاری دا بچێتە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئاسایش و پاراستنی دەریاوانی لە کەنداوی عەرەبی.

هاوپەیمانییەکە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، دوای دەست بەسەرداگرتنی چەند کەشتییەک لەلایەن ئێرانەوە، پێک هێنرا.

ئامانجی هاوپەیمانییە نوێیەکە، پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانییە لە کەنداوی عەرەبی و گەرووەکانی هورمز و بابولمەندەب.












باسنيوز
Top