ژمارەیەک بەرپرسی کورد یاوەریی عەبدولمەهدی بۆ چین دەکەن

ژمارەیەک بەرپرسی کورد یاوەریی عەبدولمەهدی بۆ چین دەکەن
ژمارەیەک بەرپرسی کورد لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان یاوەریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ چین، دەکەن.

فارس عیسا، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌غدا رايگەیاند، هەوڵیان دا پارێزگاری هەڵەبجەش ببێتە ئەندامی شاندەکە، بەڵام “فریا نەکەوتین”.

بەپێی لیستێک، کە حکوومەتی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، شاندەکەی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و ئەندامێتیی 31 وەزیر و بەرپرس، سەردانی چین دەکات.

ناوی ئەو وەزیر و بەرپرسە کوردانەی یاوەریی عادل عەبدولمەهدی دەکەن:

- فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق

- بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردەنەوەی عێراق

- ئەحمەد بەرواری، باڵیۆزی عێراق لە چین

- فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر

- هەوڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی

- فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک

فارس عیسا هەروەها رایگەیاند، کە سێ پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان دەکەن.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 19-9-2019، عادل عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی چین بکات.












باسنيوز
Top