یاساناسێکی عێراقی: کەس ناتوانێ وەزیری تەندروستی بگەڕێنێتەوە سەر کارەکەی

یاساناسێکی عێراقی: کەس ناتوانێ وەزیری تەندروستی بگەڕێنێتەوە سەر کارەکەی
پسپۆڕێکی یاسایی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانی وەزیری تەندروستی بگەڕنێتەوە سەر کارەکەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2019، تاریق حەرب، پسپۆڕی یاسایی عێراقی رايگەیاند، حکوومەت ناتوانێ هیچ فەرمانبەریک پلەی نزم بێ یان باڵای، ناجار بکا لە کارەکەی بەردەوام بێت.

تاریق حەرب هەروەها رایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی عەلا عەلوانی وەزیری تەندروستی تەواو بووە و چووەتە بواری جێبەجێکردن، ”کەس ناتوانێ رەتی بکاتەوە و بیگەڕێنێتەوە سەر کارەکەی.

حەرب ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ گەڕاندنەوەی علا عەلوان بۆ پۆسی وەزیری تەندروستی، پێویستە جارێکی دیکە لە پەرلەمان متمانەی پێ ببەخشرێتەوە.

رۆژی یەکشەممە 15-9-2019، عەلائەدین عەلوان، وەزیری تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی داوەتە عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران و ئاشکرای کرد، کە رووبەڕووی گوشاری سیاسی بووەتەوە و بەو هۆیەوە زیان بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتەکەی گەیشتووە.

دوای دەست لەکار کێشانەوەی وەزیری تەندروستی، خالید عوبەیدی، وەزیری پێشووی بەرگری و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی عەلا عەلوان دەیسەلمێنێت، کە عێراق لەلایەن مافیا و گرووپەکانی بازرگانی بە لەشی مرۆڤ بەڕێوە دەبرێت.












باسنيوز
Top