حەشدی شەعبی شیعی عێراقی هەڕەشە لە وڵاتێکی ئەردەن دەکات

 حەشدی شەعبی شیعی عێراقی هەڕەشە لە وڵاتێکی ئەردەن دەکات


سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەزگای هەواڵگریی وڵاتێکی دراوسێی عێراق بە هاوکاریکردنی ئیسرائیل لە دژی ئەو میلیشیایانە، تۆمەتبار دەکا و هەڕەشە دەکات.

ئەحمەد مەگسوسی، سەرکردە لە حەشدی شەعبی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، لێژنەی لێکۆلینەوە لە بۆردومانکردن و تەقاندنەوەی بارەگاکانی حەشدی شەعبی راپۆرتی کۆتایی خۆی ئامادە کردووە.

ئەحمەد مەگسوسی هەروەها رایگەیاندووە، لە راپۆرتەکەدا، دەردەکەوی دەزگای هەواڵگریی ئسردن ئاسانکاریی بۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بۆ بۆردومانکدنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی، کردووە.

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی لە ئوردن، ئیسرائیل و ئەمریکا کردووە و رایگەیاندووە، ”لە بەرەکانی شەڕەوە وەڵاممان دەبێ“.

لە ناوەڕاستی مانگی 8ـی 2019، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەکانی عێراق کراونە ئامانج و ئیسرائیلیش ناڕاستەوخۆ دانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان، ناوە.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زیاتر لە 60 میلیشیا تائیفی لەژێر ناوی حەشدی شەعبی و بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دروست کران.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.








باسنیوز
Top