له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چڕ ده‌كرێته‌وه
حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، كه له لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و ده‌گوترێت، ئه‌و گروپه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت، به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـی رایگه‌یاند، تا ئێستا توانیویانه 53 واژوو بۆ ده‌رخستنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوتله‌ی سادیقون راشیگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ كركردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران، داواكه‌یان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ده‌رخستنی هێزه بیانییه‌كان بخه‌نه كارنامه‌ی دانیشتنێك.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بۆ ره‌وایه‌تیدان به پڕۆژه یاسایێك له په‌رله‌مان، پێویسته زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌نگ به‌و پڕۆژه یاسایه بده‌ن، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی عێراق له دانیشتنێكدا ئاماده بن، كه ژماره‌یان 325 په‌رله‌مانتاره، بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسایێك، به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به ده‌نگی 163 په‌رله‌مانتار هه‌یه.