ئەبوبەکر بەغدادی پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە

ئەبوبەکر بەغدادی پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی داعش پەیامێکی دەنگی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە چەکدارانی داعش دەکات لەسەر شەڕکردن بەردەوام بن.

لە پەیامە دەنگییەکەدا، خەلیفەکەی رێکخراوی داعش داوا لە چەکدارانی رێکخراوەکەی دەکات "بەرگری بکەن و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەر شەڕکردن بەردەوامبن".

هەر لە پەیامەکەدا، بەغدادی داوا لە ئەندام و لایەنگرانی رێکخراوە تووندئاژۆکەی دەکات "باش بن، وەک پێشەنگی ئیسلام کاربکەن و ئەنجامی کارەکانتان بۆ خوا بەجێبهێڵن".

بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە دەنگییە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە کە بەغدادی کەسێکی دیکەی بەناوی عەبدوڵڵا قەرداش بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی داعش راسپاردووە.

ئەو هەنگاوەش بەو جۆرە خوێندنەوەی بۆ کرا کە باری تەندروستی بەغدادی بەرەو خراپبوون دەڕوات، ئەوەش دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانیی ساڵی 2017 برینداربوو.
Top