تورکیا لە بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، پەشیمان بووەتەوە.

 تورکیا لە بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، پەشیمان بووەتەوە.
حکوومەتی تورکیا پێشوازیکردن لە شاندێکی عێراقی رەت دەکاتەوە و لە بەڵێنەکانی پەشیمان دەبێتەوە.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری بەرپرسێکی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، کە تورکیا لە بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، پەشیمان بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، کە ماوەیەک پێش ئێستا شاندێکی عێراقی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی ئاو، سەردانی ئەنقەرەی کردووە، بەلام بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا پێشوازییان لێ نەکردوون و هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵدا نەکردووە.

هەروەک ئەو سەرچاوەیە باسی کردووە، عێراق و تورکیا لە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پرسی ئاو نزیک ببوونەوە، بەڵام ”وادیارە تورکیا داوای دەستکەوت دەکات و ئامادە نییە رێککەوتنەکە واژۆ بکات“.



باسنیوز
Top