فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە حەشدی شەعبی رایگەیاند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی نەناسراو هێرشی كردە سەر بارەگایەكیان لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام لێی هاتوونەتە دەست و فڕۆكەكە ئاسمانی ناوچەكەی بەجێهێشتووە.

ئەمە یەكەم جار نیە حەشدی شەعبی هەواڵی لەم جۆرە بڵاو بكاتەوە، بەڵكو پێشتر چەند جارێك رایانگەیاندووە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراویان خستووەتە خوارەوە، بەر لەوەی هێرش بكەنە سەر بارەگاكانیان، بەڵام راگەیاندراوەكانیان بە بێ بەڵگە بوون و لەلایەن تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چاودێرانەوە بە درۆ خراونەتەوە.

ئەمڕۆش حەشدی شەعبی لە هەژماری فەرمیی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) وێنەیەكی فۆتۆگرافیان بڵاوكردەوە و لەسەریان نووسیوە كە هێزەكانیان لە لیوای 41 و 43 لە هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەواندا هاتوونەتە دەست و فڕۆكەكەیان ناچار كردووە ئاسمانی ناوچەكەیان بەجێ بێڵێت.

جێی باسە لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە 10 جار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو زەبری كوشندەیان لە بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق داوە، باس لەوە دەكرێ سەر بە هێزە ئاسمانیەكانی سوپای ئیسرائیل بووبن.
Top