حەشدی شەعبی هەوڵی رفاندنی پەرلەمانتارێک دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019، کازم سەیادی، پەرلەمانتاری عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئێووارەی رۆژی شەممە هەوڵی بەدواداچوون و گوێگرتن لە کێشەکانی خەڵکی ناوچەی دۆرەی بەغدای داوە.
کازم سەیادی هەروەها رایگەیاندووە، لەو کاتەی ئەو بەدواداچوونی بۆ کێشەکانی خەڵک دەکرد، میلیشیایەکی حەشدی شەعبی بە 100 ئۆتۆمبێلەوە رێگرییان لێ کردووە و هەوڵی رفاندنیان داوە.
سەەیادی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لێژنەی نەزاهەی پەرلەمان لێژنەیەکی بۆ لکۆڵینەوە لەو هەوڵەی رفاندنی پەرلەمانتار و کێشە دروستکردن بۆی، پێک هێناوە.
باسنيوز