حەشدی شەعبی هەوڵی رفاندنی پەرلەمانتارێک دەدات

حەشدی شەعبی هەوڵی رفاندنی پەرلەمانتارێک دەدات
پەرلەمانتارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە میلیشیایەکی سەر بە حەشدی شەعبی هەوڵی رفاندنی ئەویان داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2019، کازم سەیادی، پەرلەمانتاری عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئێووارەی رۆژی شەممە هەوڵی بەدواداچوون و گوێگرتن لە کێشەکانی خەڵکی ناوچەی دۆرەی بەغدای داوە.

کازم سەیادی هەروەها رایگەیاندووە، لەو کاتەی ئەو بەدواداچوونی بۆ کێشەکانی خەڵک دەکرد، میلیشیایەکی حەشدی شەعبی بە 100 ئۆتۆمبێلەوە رێگرییان لێ کردووە و هەوڵی رفاندنیان داوە.

سەەیادی ئاماژەی بەوەش کرد، کە لێژنەی نەزاهەی پەرلەمان لێژنەیەکی بۆ لکۆڵینەوە لەو هەوڵەی رفاندنی پەرلەمانتار و کێشە دروستکردن بۆی، پێک هێناوە.











باسنيوز
Top