له کەناراوەکانی کیفالونیای یۆنان 80 پەنابەری عێراقی رزگارکران

له کەناراوەکانی کیفالونیای یۆنان 80 پەنابەری عێراقی رزگارکران
دەزگـای لـوتـکـە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، دوای دو شەو مانەوەی یەختێک لە دەریادا 80 پەنابەری عێراقی کە کوردیش تیادا بوە رزگارکراون.

یەختێکی 15 مەتری بە ئاڵای ڕوسیا و بە سەرپەرشتی دو قومتانی ڕوسی لە کەناراوەکانی کیفالونیای یۆنان بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا بەرێکەوتن


دەزگـای لـوتـکـە بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "رۆژی چوارشەممەی رابردو یەختێکی 15 مەتری بە ئاڵای ڕوسیا و بە سەرپەرشتی دو قومتانی ڕوسی بە زیاتر لە 80 پەنابەری عێراقی کە کوردبون لە نێوایاندا ژن منداڵ هەبون لە کەناراوەکانی کیفالونیای یۆنان بەرەو کەناراوەکانی ئیتالیا بەرێکەوتن".

دوای دو شەو دابران لەکەسوکاریان و گیرخواردنیان لە دەریادا رزگارکران



ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دو شەو دابران لەکەسوکاریان و گیرخواردنیان لە دەریادا، بوە جێگەی نیگەرانی کەسوکاریان دوای گۆڕینەوەی زانیاری لەنیوان کەسوکاریان نوێنەرانی دەزگای لوتکە دواجار دوێنێ شەممە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی ئیتالیا سەرجەمیان رزگارکراون.






خەندان
Top