حیزبی سوننەی عێراق: دەمانەوێت نێوماڵی سوننە رێکبخەینەوە
ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی بەرەی رزگارکردن و بووژاندنەوە دەڵێت "ئێمە لە ھەموو شتێکیدا شەریکین و پاشکۆنین، بۆیە دەبێت ھاوسەنگی نموونەیی لەبەرچاوبگیرێت لە وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، جا سەربازی بێت یاخود ئەمنی و مەدەنی".
مەلەفی بێسەروشێنکراوان و رفێندراونی سوننە و پرسی ئاورەکان کاری لە پێشینەی بەرەی رزگارکردن و بووژاندنەوەیە، بەڵام ھێشتا بەشێکی حیزبە سوننییەکان باوەڕیان بەو بەرە نوێیە نییە و ئامادەنین دەست بخەنە نێودەستیان، لەوانە میحوەری وەتەنی کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات و خۆیان وەک گەورەترین کوتلەی سوننە دەناسێنن.
شێخ عەبدولکەریم عەبتان، ئەمینداری گشتی حیزبی خیار عەرەبی: "کەسوکارمان داوامان لێدەکەن، بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ھیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە بەرگریکردن لێیان، بۆیە ھەڵوێستمان بەھێزدەبێت ئەوەی بەشداریمان لەگەڵ ناکات و ھاوکارمان نابێت بۆ گەڕانەوەی کەسوکارەکانمان و بونیادنانەوە پارێزگاکانمان، ئەوکات رێوشوێنی دیکە دەگرینەبەر لەنێوشیان رێوشێنە نێو دەوڵتییەکان".
کۆی کورسییەکانی سوننە لە پەرلەمانی عێراق 75 کورسین زیاتر لە 25 پەرلەمانتار نوێنەرایەتی ئەو بەرە نوێیەی سوننەکان دەکەن کە ئوسامە نوجیفی سەرۆکایەتی دەکات، دیارترین ئەو سەکردە و کەسایەتیانەی لەنێو بەرەکەدان پێکدێن: لە خالید عوبەیدی، مەشعان جبووری، سەلمان جومەیلی، قاسم فەھداوی، عەبدزیاب عجێلی، عەبدولکەریم سامەرائی، ئەحمەد جبووری و ئەحمەد مەساری و
کامل غرەیری.