وەزیری نەوتی عێراق: رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کاریگەری لەسەر بوودجە دەبێت
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژمامەوانیدا ڕایگەیاند: "گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حکوومەتی عێراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی کوردستانین".
گوتیشی: "رێککەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کاریگەری لەسەر بوودجەی ساڵی 2020ی عێراق دەبێت".
وەزیری نەوت ئەوەشی خستە ڕوو، لە بوودجەی ساڵی 2020ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێندراوە.
باسنيوز