ئوسامە نوجەیفی دروستکردنی بەرەیەکی نوێی راگەیاند

 ئوسامە نوجەیفی دروستکردنی بەرەیەکی نوێی راگەیاند


سەرکردەیەکی پێکهاتەی سوننەمەزهەبی عێراق دروستکردنی بەرەیەکی نوێی سیاسی لە عێراق، راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 14-9-2019، (بەرەی ئینقاز و گەشەپێدان) لە عێراق یەکەم کۆنگرەی خۆی (کۆنگرەی دامەزراندن)ی خۆی، ساز کرد.

بەرەی ئینقاز و گەشەپێدان بە سەرکردایەتیی ئوسامە نوجەیفی، سەرکردەی ناسراوی سوننەکان، دروست کراوە.

پێشتر نوجەیفی راگەیاندبوو، کە بەرە نوێیەکە لە چەندین حزب و کەسایەتیی سەربەخۆی توێژە جیاوازەکانی حەوت پارێزگای عێراق، پێک دێت.








باسنيوز
Top