هەڵگرانی دکتۆرا و ماستەر لە بەغدا خۆپیشاندانێک رێک دەخەن

هەڵگرانی دکتۆرا و ماستەر لە بەغدا خۆپیشاندانێک رێک دەخەن
هەڵگرانی بڕوانامەکانی دکتۆرا و ماستەر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا، خۆپیشاندانێکیان رێکخست.

خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2019 لە ناوچەی عەللاوی لە ناوەڕاستی بەغدا رێک خراوە.

خۆپیشاندەرە عێراقییەکان داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن لە دامودەزگاکانی دەوڵەت دایانبمەزرێنێت.

هەڵگرانی بڕوانامەکانی دکتۆرا و ماستەر رەخنە لە ”کەمتەرخەمیی حکوومەت“ بەرامبەر ”ئەو توێژە گرنگە“ی کۆمەڵگە، دەگرن.











باسنيوز
Top