هەڵگرانی دکتۆرا و ماستەر لە بەغدا خۆپیشاندانێک رێک دەخەن
خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-9-2019 لە ناوچەی عەللاوی لە ناوەڕاستی بەغدا رێک خراوە.
خۆپیشاندەرە عێراقییەکان داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان دەکەن لە دامودەزگاکانی دەوڵەت دایانبمەزرێنێت.
هەڵگرانی بڕوانامەکانی دکتۆرا و ماستەر رەخنە لە ”کەمتەرخەمیی حکوومەت“ بەرامبەر ”ئەو توێژە گرنگە“ی کۆمەڵگە، دەگرن.
باسنيوز