وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: به‌غدا بوونی هێزی توركی له‌سه‌ر خاكی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌ی به‌غداشی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی به‌رده‌وام له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری و هه‌واڵگری له په‌یوه‌ندیداین.
سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: ئێمه ده‌زانین مه‌ترسی رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌ڵوێسته‌كانیان چییه. له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتێكدایه، سوپای توركیا له 27ی ئایار/ مایۆی رابردوو، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خواكوڕك له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.
باسنيووز