داعش ناوچەیەکی ئارام لە عێراق دروست دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2019، محەمەد زەیفان، بەڕێوەبەری شارەدێی عوزێم لە پارێزگای دیالە بە میدیا عێراقییەکاانی راگەیاندووە، هێزە عێراقییەکان ئاگاداری کۆبوونەوە و پشوودانی چەکدارانی داعشن لەو ناوچەیە، بەڵام هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.
بە گوتەی محەمەد زەیفان، ناوچە ئارامەکە کەوتووەتە ناوچەکانی متەیبخییە و مەیتە لە نێوان هەرسێ پارێزگای دیالە، سەڵاحەدین و کەرکووک.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی ئەوەی خەڵکی ئەو دوو ناوچەیە ئاوارە بوون، داعش لەوێ جێگیر بووە و چەکدارەکانی بە ئاسانی لەوێوە دزە دەکەنە ناو هەرسێ پارێزگاکە و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز