عەبدولمەهدی سەردانی چین دەکات

عەبدولمەهدی سەردانی چین دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کۆماری میللی چین دەکات.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا (مانگی 9ـی 2019)، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی چین بکات و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ ببێتەوە.

غەدیر عەتار، ئەندامی ئەنجومەنی کاری نیشتمانیی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ چین، رێگا خۆشکەر دەبێ بۆ شۆڕشێکی ئابووەی لە عێراق.

غەدیر عەتار هەروەها رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لەو سەردانەیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق هانی کۆمپانیا چینییەکان بدات بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی هێڵی شەمەندەفەر، بنیاتنانی شاری پیشەسازی و پرۆژەی نیشەجێبوونی سنوونی (شوقە)، لە عێراق، بکەن.










باسنيوز
Top