لیوایه‌كی حه‌شد رێگه‌ی قه‌زای میقدادییه‌ی داخست

لیوایه‌كی حه‌شد رێگه‌ی قه‌زای میقدادییه‌ی داخست

له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆ داواكردنی مووچه‌ و نه‌سرییه‌یان خۆپیشاندانیان كرد.

چه‌كدارانی سه‌ر به‌ لیوای (پێشه‌وایانی به‌قیع) و كه‌سوكاریان رێگه‌ی سه‌ره‌كی قه‌زای میقدادییه‌یان داخست و داوایان كرد، مووچه‌كانیان خه‌رج بكرێت.

پێشتر هێزێكی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی لیواكه‌، سه‌عد ته‌عیسی له‌ مانگی ئایاری رابردوو ده‌ستگیركردبوو، به‌ڵام دواتر ئازادیان كرد.

ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ هۆی ملكه‌چ نه‌بوونی بۆ فه‌رمانه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی كێشه‌ كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كی جیادا، به‌رپرسانی لیواكه‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌وان په‌یوه‌ستن به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه‌ و هیچ لادانێك له‌ فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌ت نه‌بووه‌ و پێویسته‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریش مووچه‌ و نه‌سرییه‌ی لیواكه‌یان خه‌رج بكات.



K24
Top