هەوڵی بانگهێشتکردنی عەبدولمەهدی بۆ پەرلەمان دەدرێت

هەوڵی بانگهێشتکردنی عەبدولمەهدی بۆ پەرلەمان دەدرێت
هەوڵی بانگهێشتکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئارادایە.

عامر فایز، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوتلە جیاوازەکان، لە هەوڵدان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن.

رەتیشیکردەوە سەرۆکی حکوومەت نیازی دەست لەکارکێشانەوەی هەبێت.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاند، تویتەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بە مانای رووخاندنی حکوومەت نایەت.

بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی یادکردنەوەی عاشورا، رۆژی 14ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.




K24
Top