پەرلەماننتارێک: عێراق ناتوانێت بەھۆی کورتھێنانی بودجەوە مووچە کەمبکاتەوە
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "ساڵانە لە ئامادەکردنی بودجەی عێراقدا بەھۆی زۆری پێویستییەکانەوە بودجەی عێراق کورت دەھێنێت و پێدەچێت ئەمساڵیش بودجەکە کە لە ئێستادا لە ئامادەکردندایە ئەو کورتھێنانە ڕووبداتەوە".
گوتیشی: "ئەو دەنگۆیانەی باس لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەکەن ڕاست نین،چونکە مووچە بە یاسا ڕێکخراوە و بە یاساش کەمدەکرێتەوە ئەوەش کارێکی ئاسان و سادە نییە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە یاسای موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و عێراق جیاوازە و ئەگەر عێراقیش مەبەستێکی وای ھەبێت لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت.