شیعەکانی کەرکووک ئامادەکاریی بۆ یادی عاشوورا دەکەن
عه‌بدوڵڵا حوسێن، دانیشتووی پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند: "له زیقاڕهوه بۆ به‌شداریكردن له یادی ئیمام حوسێن هاتووم، سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه‌ركووك شارێكی عێراقییه، كه‌ركووكی برایه‌تی و ئاشتی و خۆشه‌ویستییه، هەموو پێکهاتەکانی تێدایە، عه‌ره‌ب، توركمان، كورد، كریستیان، سوننە، شیعە و ئێزدی".
رۆژانه زیارەتکاران زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی كه‌ركووك داده‌خه‌ن و خواردن و خواردنه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌شده‌كه‌ن و وه‌كو خۆیان دەڵێن: شیعه له زیادبوونی به‌رده‌وام دایه و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیمام عه‌لی بەڕێوهیه.
شێخ جه‌عفه‌ر ئیمام زه‌ین عابدین، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه له که‌ركووك گوتی: "رژێم وێرانبوو و لەنێوچوو، بۆ ئێمە بیر له‌وه بكه‌یه‌نه‌وه یەکێک بەسەر یەکێکی دیکەدا زاڵ‌بێت، ئێمه كراوەین و ده‌بینه هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك بۆ بنیاتنان و پێشخستنی ئه‌م وڵاتە و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنی زیاتر پشت به‌خودا".
له 10ی عاشووڕا له 21 شوێنی پارێزگای كه‌ركووك، شیعه‌كان شین بۆ ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن و له خۆیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م ساڵ ده‌یان فه‌رمانده و كه‌سایه‌تی ئایینی و سیاسی شیعه بانگهێشتی مەراسیمی عاشوورا كراون.